پاپا فرانسیس به‌سه‌ردانێكى مێژوویى گه‌یشته‌ ئیمارات

هەواڵ / جیهان :: 03/02/2019‌ :: 223‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌سه‌ردانێكى مێژووییدا كه‌ بۆیه‌كه‌مجاره‌ بۆ نیمچه‌ دورگه‌ى عه‌ره‌بى ئه‌نجامبدرێت، پاپا فرانسیس گه‌یشته‌ ئیمارات و له‌لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهیان و ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخى ئه‌زهه‌ر پێشوازى لێكرا.


سه‌ردانه‌ى پاپا فرانسیس بڕیاره‌ 3 رۆژ بخایه‌نێت و له‌ كۆنفرانسى برایه‌تى و مرۆڤایه‌تى كه‌ "ئه‌نجومه‌نى بیرمه‌ندانى موسڵمانان" رێكیانخستووه‌ و له‌ ئه‌بوزه‌بى پایته‌ختى ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتارێك پێشكه‌ش بكات.

هه‌روه‌ها بڕیاریشه‌ پاپا فرانسیس له‌ مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شێخ زاید له‌گه‌ڵ شێخى ئه‌زهه‌ر و ئه‌نجومه‌نى بیرمه‌ندانى موسڵمانان كۆببێته‌وه‌  و به‌شدارى چالاكییه‌كانى كۆنفرانسى برایه‌تى و مرۆڤایه‌تى بكات كه‌ ده‌رباره‌ى بێكه‌وەژیانى ئاینه‌كانه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

له‌ كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌شیدا، رۆژى 5ى ئه‌م مانگه‌ بڕیاره‌ پاپا فرانسیس سه‌ردانى كه‌نیسه‌ى كاتیدرائى ئه‌بوزه‌بى بكات و دواتریش له‌ یاریگاى شارى زایدى وه‌رزشى، قوداسێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ببات كه‌ پێشبینى ده‌كرێت 135 هه‌زار كه‌س به‌شدارى بكات.

 

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure