بۆ ماوەیەکی کورت گەنجێک دەبێتە ملیۆنێر

هەواڵ / ئابوری :: 03/02/2019‌ :: 556‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كوڕێكی تەمەن 18 ساڵ به‌ ناوی "داین گلیسبا" له‌ شاری (بێڵفاست)ی پایته‌ختی ئێرله‌ندای باكور، به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی بانكی "ناشناڵ"ه‌وه‌ ده‌بێته‌ ملیۆنێر.


رۆژنامه‌ی "میرەر"ی بریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، داین كاتێك چه‌كێكی پاره‌ی وه‌رگرت له‌ لایه‌ن نه‌نكیه‌وه‌ به‌ بڕی 8.9 هه‌زار پاوه‌ند، دواتر له‌ بانك ئه‌و بڕه‌ خرایه‌ سه‌ر ژمێره‌ی بانكییه‌كه‌ی، بۆ رۆژی دواتر كه‌ سه‌یری ژمێره‌ی بانكییه‌كه‌ی كرد تووشی سه‌رسوڕمان بوو چونكه‌ بڕی 8.9 ملیۆن پاوه‌ندی تێدابوو.

وته‌بێژێك به‌ ناوی بانكه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی بانكه‌كه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند چركه‌یه‌كدا چاره‌سه‌ركرا و بڕه‌ پاره‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ نه‌كراوه‌ته‌ ناو ژمێره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی داین، له‌ راستیدا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی داین ده‌یبینی ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌كی نووسین بووە و پاره‌كه‌ هی داین نه‌بووە.

 

و: کێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure