عێراق زیاتر له‌ 370 كاڵا و شمه‌كى ئوردنى له‌باج ده‌به‌خشێت

هەواڵ / ئابوری :: 03/02/2019‌ :: 184‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حكومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى به‌خشینى 370 كاڵا و شمه‌كى ئوردنى له‌ باجى هاورده‌، دواى ئه‌وه‌ى بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵى 2017 ئه‌و كاڵایانه‌ له‌باج به‌خشران.


به‌پێى نوسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، لیستى ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ى ئوردن له‌ باجى هاورده‌ ده‌به‌خشرێن كه‌ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازیی و كانزاكان پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی كردوه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌ 2ى شوبات عه‌ممان و به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌ردوو وڵات، رێككه‌وتنێكى بازرگانى به‌رفراوانیان واژۆكرد كه‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانى هه‌نارده‌ى 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركوكه‌ بۆ ئوردن به‌بێ هه‌ژماركردنى نرخى گواستنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى ناوچه‌یه‌كى بازرگانى ئازاد له‌ نزیك سنورى نێوان هه‌ردوو وڵات.
 
ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure