دواین نرخى دراوه‌كانى به‌كاتى داخستنى بازار

هەواڵ / ئابوری :: 03/02/2019‌ :: 3196‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3ی شوباتى 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و هاوكات به‌های تمه‌ن دابه‌زى و لیره‌ش  جێگیربوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 119.850 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ 100 دۆلار به‌ 119.825 دیناربوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.825 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.850 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.060.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.110.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.140.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 520 لیره‌.
- دوێنێ: 100 دۆلار به‌ 516 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure