ترەمپ: بۆ چاودێری ئێران لە عێراق دەمێنینەوە

هەواڵ / جیهان :: 03/02/2019‌ :: 236‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ ئەوەی بتوانین چاودێری جموجوڵەکانی ئێران بکەین گرنگە بنکە سەربازییەکانمان لە عێراق بهێڵینەوە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵى ئاسمانى سى بى ئێس وتى: "زۆر گرنگە کە بنکە سەربازییەکانمان لە عێراق بهێڵینەوە تاکو واشنتن بتوانێت لەوێوە چاودێرى جموجوڵەکانى ئێران بکات".

ترەمپ لەو چاوپێکەوتنەدا کە واچاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پەخشبکرێت دەڵێت: یەکێک لە هۆکارەکانى مانەوەمان لە عێراق چاودێریکردنى ئێرانە، چونکە کێشەیەکى گەورەیە و دەمەوێت چاودێرى جموجۆڵەکانى بکەم.

له‌دواى جه‌نگى ئازادى عێراق له‌ ساڵى 2003، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكى عێراق بونیان هه‌یه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ له‌كاتێكدایه‌ مانگى رابردوو بڕیاریدا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ سوریا، به‌بیانوى كۆتایى هاتنى داعش له‌و وڵاته‌.

 

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ڤەنزوێلاوە وتی: "ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڤەنزوێلا یەکێکە لە بژاردەکان".

 

لەئێستادا لە ڤەنزوێلا خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی دەسەڵاتی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت و ئەمریکاش پێشتر بەشێوەیەکی بەفەرمی دانی بە خوان گوایدۆدا نابوو وەکو سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا.

 

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure