کۆمپانیای هواوی مۆبایلی شاشەقەدکراو دەخاتە بازاڕەوە

هەواڵ / زانست :: 03/02/2019‌ :: 382‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

 دواڕۆژ
چاوەڕواندەکرێت کۆمپانیای (هواوی) چینی، لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی جیهانی تایبەت بە مۆبایل کە رۆژی 24ی ئەم مانگە لە بەرشلۆنەی ئیسپانیا رێكدەخرێت، كاتی وەشاندنی بەرهەمی مۆبایلی شاشە قەدکراوی خۆی ئاشکرا بکات.
 

ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە کە لە سەرەتای مانگی رابردوودا (ریچارد یۆ) سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای هواوی رایگەیاند: "لە کۆنگرەی بەرشەلۆنەدا یەکەم مۆبایلی زیرەک بە شاشەی قەدکراو لە نەوەی پێنجەم، ئاشکرادەکرێت و دەخرێنە بازاڕەکانەوە".
 
کۆمپانیای هواوی لە تویتێکدا، کارتی بانگهێشتکردنی "رووداوێکی تایبەت"ی بڵاوکردووەتەوە لە ژێر ناونیشانی (بەستنەوەی دواڕۆژ) سەبارەت  بە وەشاندنی ئەو بەرهەمە تەكنەلۆژییەی خۆی.

و: ئاكۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure