بەتۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر 11 دەریاوانی روسی دەستگیركران

هەواڵ / جیهان :: 03/02/2019‌ :: 136‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەپێی میدیاكانی روسیا، پۆلیسی وڵاتی كاپۆڤێردی كە دەكەوێتە كیشوەری ئەفریقاوە، 11 دەریاوانی روسییان قۆلبەست كردووە، بەگومانی بازرگانیكردنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە.

میدیا روسیەكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە: ئەو كەشتییەی بارەكەی گیراوە بە 11 دەریاوانەكەوە لە پەنەماوە بەڕێكەوتووە بەرەو مەغریب و پاش مردنی یەكێك لە ئەندامانیان لەنگەریان گرتووە، بەڵام پۆلیس دەستيگرتووە بەسەر كەشتییەكەدا.

مانگی شوباتی رابردوو، شەش كەسی دیكە دەستگيركران كە 389 كیلۆ ماددەی هۆشبەریان پێبووە لەجۆری كۆكایین دوایئەوەی لەباڵیۆزخانەی روسیا لەئەرجەنتین پۆلیس هه‌ڵمه‌تێكى له‌ دژیان ئه‌نجامدا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure