مادۆرۆ داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

هەواڵ / جیهان :: 03/02/2019‌ :: 177‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لەگەڵ ئەوەی ئێستا پەرلەمانی ڤەنزویلا لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆندایە، نیكۆلاس مادۆرۆ داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پەرلەمانی پێشوەختە دەكات.

هەرچەندە بەپێی یاسای ئەو وڵاتە ساڵی 2020 كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە، نیكۆلاس مادۆرۆ لەبەردەم هەزاران لایەنگریدا لەكاراكاس وتی: "پشتیوانی ئەو پڕۆسەیە دەكەم".

لەئێستادا دۆخی ڤەنزوێلا بەرەو خراپی دەڕوات و هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بەسەر دوو بەرەی جیاوازدا دابەشبوون، بەجۆرێک هەندێک لە هاووڵاتیان پشتگیری سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن دەکەن و هەندێکی دیکە لە دژی لێدوانەکەی گوایدۆ کە خۆی وەک سەرۆکی ڤەنزوێلا ناساند خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئا: ئارام غەفور 

پ: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure