بریتانیا و ئەڵمانیا و فڕەنسا كه‌ناڵێكی ئابوری نوێ له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 349‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
هەریەك لە وڵاتانی بریتانیا، ئەڵمانیا و فڕەنسا رێكارە تایبەتەكەی بازرگانییان لەگەڵ ئێران كە ناسراوە بە (PVC) دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.

رادیۆی فەردای فارسی، لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، پی ڤی سی یان رێكار و كەناڵی تایبەتی بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ دەربازبوون لە گەمارۆكانی ئەمریكا لەسەر ئێران رۆژی پێنجشەممە 31 كانوونی دووەم دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەو كەناڵە تایبەتە یان پی ڤی سی، رێ بە بازرگانان دەدات كە پەیوەندی ئابووری و بازرگانی یاساییان لەگەڵ ئێران هەبێت، بێ پێشێلكردنی گەمارۆكانی سەر ئێران، درێژە بە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران بدەن.

دەستبەكاربوونی كەناڵی ئابووری تایبەت بە ئێران لەكاتێكدایە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێشتر رایگەیاندبوو: وەڵامی ئەو هەنگاوانە بە قورسی دەداتەوە.

داڕشتنەوە: ئارام غەفور

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure