ئایفۆن داواى لێبوردن له‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات

هەواڵ / زانست :: 03/02/2019‌ :: 11713‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
گه‌وره‌ كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مریكی بۆ ته‌كنه‌لۆجیا لێبوردننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی خه‌وشێكی (كه‌موكوڕییه‌كی) گه‌وره‌ له‌ ئامێره‌كانی ئایفۆندا كه‌ ده‌رفه‌ت بۆ په‌یوه‌ندیكه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێت بگاته‌ مایكرۆفۆن و كامێراكانی پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئامێره‌كانی ئایفۆنی تایبه‌ت، به‌رله‌وه‌ی وه‌رگره‌كه‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌.


هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 14 ساڵی ئه‌مریكی له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ئه‌م خه‌وشه‌ی ئاشكراكرد كه‌ ده‌توانێت له‌ڕێی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی فه‌یس تایمه‌وه‌ ئامێره‌كه‌ بكات به‌ ئامێرێكی گوێ لێگرتن به‌وێنه‌ و به‌ده‌نگ.

به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ڵێت: "(زۆر به‌ توندی داوای لێبوردن ده‌كه‌ین له‌و كڕیارانه‌مان كه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌ و له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ترسیان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌یه‌)، بڕیاروایه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت". 

كۆمپانیای ئه‌پڵ سوپاسی بنه‌ماڵه‌ی تۆمسنی كرد كه‌ ئه‌م خه‌وشه‌یان ئاشكراكردووه‌، ئه‌م رسواییه‌ی فه‌یس تایم له‌پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابوودوو ئه‌پڵ رایگه‌یاند داهاتی قازانجه‌كانی رووی له‌ كه‌مییه‌، به‌هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی فرۆشتنی ئامێری ئایفۆن له‌ وڵاتی چیندا.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure