داهاتی وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 100 ملیار دیناره‌

هەواڵ / ئابوری :: 03/02/2019‌ :: 1891‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
داهاتی ساڵی 2018ی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم 94 ملیار دینار بووه‌، وته‌بێژی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت: "به‌رارود به‌ 2016 داهاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌بڕی 50% زیادیكردووه‌". 


نه‌ریمان تالیب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: داهاتی ساڵی 2018ی وه‌زاره‌تی داد نزیكه‌ی 94 ملیار دینار بووه‌.

وتیشی: "به‌راورد به‌ ساڵی 2017 داهاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌ رێژه‌ی 27% زیادیكردووه‌ و به‌راورد به‌ 2016-ش %50 زیادیكردووه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌مساڵ خه‌رجی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه‌متر بووه‌ له‌ ساڵانی پێشوو و  له‌به‌رامبه‌ریشدا داهات زیادیكردووه‌.

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure