بۆچی ئیمارات ناڵێت قه‌ته‌ر یه‌كه‌م بوو؟

هەواڵ / جیهان :: 02/02/2019‌ :: 1020‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌هۆى ناكۆكى نێوان ئه‌بوزه‌بى و دۆحه‌، له‌ یارى كۆتایی نێوان قه‌ته‌ر و ژاپۆن و بردنه‌وه‌ى جامه‌كه‌ له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه‌ لە 2019، میدیاكانى ئیمارات نه‌یانوتووه‌و ناڵێن قه‌ته‌ر جامه‌كه‌ى بردەوه‌، بەڵکو دەڵێن ژاپۆن جامى ئاسیاى له‌ده‌ستدا.


رۆژنامه‌ى به‌یانى ئیماراتى نوسیویه‌تى: ژاپۆن پاڵه‌وانێتى جامى ئاسیاى له‌ده‌ستدا و قه‌ته‌ر بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوویدا پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى برده‌وه‌ كه‌ له‌ شارى یارى زاید له‌ ئه‌بوزه‌بى به‌ڕێوه‌چوو.

 هه‌ڵبژارده‌ى ژاپۆن له‌ مێژووی هەشت جار به‌شداریكردنیدا له‌ جامى ئاسیا، چوار جار جامه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌دواى پچڕانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئیمارات و قه‌ته‌ر، به‌هۆى ناكۆكیى سیاسى نێوان هه‌ردوو وڵاتەوە، ساڵى رابردوو سه‌پاندنى گه‌مارۆ له‌لایه‌ن وڵاتان كه‌نداو به‌سه‌ر دۆحه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌ سیاسى و ئابورییه‌كانی نێوان ئه‌بوزه‌بى و دۆحه تێکچووە.


 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure