روسیا و چین گورزێكى ئابوورى له‌ ئه‌مریكا ده‌وەشێنن

هەواڵ / ئابوری :: 03/02/2019‌ :: 288‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا هه‌ریه‌ك له‌ چین و روسیا، قه‌رزه‌كانى حكومه‌تى ئه‌مریكایان كه‌مكرده‌وه‌، سعودیه‌ش له‌ لیستى 10 ئه‌و وڵاتانه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ خاوه‌نى زۆرترین سه‌نه‌داتى ئه‌مریكان.


ئاماره‌كان ده‌ریانخستووه‌ چین خاوه‌نى گه‌وره‌ترین سه‌ندات (قه‌واڵه‌)ى ئه‌مریكایه‌ كه‌ له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018 بووه‌ به‌ 1.21 تریلیۆن دۆلار، له‌كاتێكدا تشرینى یه‌كه‌مى هه‌مان ساڵدا 1.138 تریلیۆن دۆلار بووه‌.

هاوكات روسیاش لایخۆیه‌وه‌ سه‌نه‌داتى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكاى كه‌مكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018 دا 1.8 ملیار دۆلار كه‌میكردوه‌ته‌وه‌ و بووه‌ به‌ 12.8 ملیار دۆلار.

له‌سه‌ر ئاستى وڵاتى عه‌ره‌بیش، عه‌ره‌بستانى سعودیه‌، خاوه‌نى گه‌وره‌ترین سه‌دانه‌داتى خه‌زێنه‌یه‌ و له‌ 171.3 ملیاره‌وه‌ دایبه‌زاندوه‌ بۆ 169.9 ملیار دۆلار.

فرۆشتنى سه‌نداتى خه‌زێنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئامرازه‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ له‌ وڵاتان و دامه‌زراوه‌ ئابوورییه‌كان، بۆ پڕكردنه‌وه‌ و دابینكردنى پێویستیه‌كانى حكومه‌تى ئه‌مریكا و له‌واده‌ى دیاریكراو ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌، به‌پێى جۆرى سه‌نه‌ده‌كه‌ش ده‌گۆڕێت.

سه‌نه‌داتى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكا یه‌كێكه‌ له‌ باشترین سه‌نداته‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهان كه‌ به‌هۆى كه‌مى مه‌ترسى زۆرترین كڕیارى هه‌یه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ش قازانجى كه‌مه‌، له‌كاتێكدا ماوه‌یه‌كه‌ بانكى ناوه‌ندى ئه‌مریكا له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ نرخى سوده‌كان به‌رزبكاته‌وه‌.

ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure