نرخى نه‌وت به‌رزبووەوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 02/02/2019‌ :: 443‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌ كۆتاى مامه‌ڵه‌ى هه‌فته‌دا، نرخه‌كانى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، ئه‌وه‌ش به‌ پاڵپشتى ئاماره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كاركردن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و سه‌پاندنى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ڤه‌نزویلادا.

هاوكات ئامارى كۆمپانیاكانى هه‌ڵكه‌ندنى بیرى نه‌وت له‌ ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو ژماره‌ى سه‌كۆكانى دازبه‌ین، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌ نرخه‌كان هه‌بوو.

گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كانى نه‌وتى خاوى ئه‌مریكا برێنت 1.91 دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 3.14% به‌رزبووه‌وه‌و به‌رمیلێك به‌ 62.75 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هاوكات نه‌وت خاوى خۆرئاواى تێكساس 1.47 دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ 2.73% به‌رزبووه‌وه‌و به‌رمیلێك به‌ 55.26 دۆلار فرۆشرا.

پسپۆڕانى بوارى وزه‌ش پێیانوایه‌ كه‌ له‌ ساڵى 2019 دواى جێبه‌جێبوونى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، بازاڕه‌كان زیاتر سه‌قامگیر ده‌بێت.
ئا: س.م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure