مەلەفی ئەمنی کەرکوکی رادەستی لیوای 61ی تایبەت کرا

هەواڵ / کوردستان :: 02/02/2019‌ :: 12454‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
دەزگای دژەتیرۆری عێراق بەفەرمی دۆسێى ئەمنی کەرکوکی رادەستى لیوای 61ی سەر بەئەنجومەنی وەزیران کرد.


سەرچاوەیەک لەهێزە ئەمنیەکانی کەرکوک ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2ی شوبات بەدواڕۆژی وت: "لەکۆبونەوەیەکدا بەئامادەبوونی فەرماندەی پۆلیس و ئەفسەرە پلە باڵاکانی کەرکوک، دژەتیرۆری عێراق مەلەفی ئەمنی شارەکەی رادەستی فەرماندەی لیوای 61ی ئەنجومەنی وەزیران کرد".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "لەسبەینێوە هێزەکانی دژەتیرۆر پەیوەندیان بەمەلەفی ئەمنییەوە نامێنێت و ئەو هێزە نوێیە کە لیوای 61 پێکدێت بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.

ئەوەشی خستەڕوو: کە ئەمشەو تەواوی بازگەی دەروازەکانی کەرکوک رادەستی هێزەکانی لیوای 61ی تایبەت کراوە.

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure