كۆمپانیایه‌ك زیاتر له‌ 4000 كارمه‌ند ده‌نێرێته‌ ماڵه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 02/02/2019‌ :: 333‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هۆى دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ى په‌یكه‌ربه‌ندى كه‌ له‌ كۆتایی ساڵى رابردوودا رایگه‌یاند، كۆمپانیاى جێنراڵ مۆتۆرزى ئه‌مریكى بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل ئاشكراى ده‌كات كه‌ نزیكه‌ى 4000 هه‌زار كرێكار ده‌نێرێته‌ ماڵه‌وه‌.


وته‌بێژى بێژه‌ى جێنراڵ مۆتۆرز رایگه‌یاندوه‌: پرۆسه‌ى ئه‌و ناردنه‌ ماڵه‌وه‌ى ئه‌و كرێكارانه‌ له‌چوارچێوه‌ى پلانى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجیه‌كاندایه‌ كه‌ له‌ تشرینى یه‌كه‌مى 2018 بڕیارى له‌سه‌ردراوه‌، تیایدا بڕیاریانداوه‌ 15% هێزى كارى كۆمپانیاكه‌یان كه‌مبكه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ داخستنى حه‌وت دامه‌زراوه‌ كه‌ (پێنج)یان له‌ ئه‌مریكاى باكوره‌.

به‌پێى میدیاكانى ئه‌مریكاش كۆى ئه‌و كرێكارانه‌ى كه‌ كاره‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ده‌گات 14 هه‌زار كرێكار، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش زیاتر له‌ 6 ملیار دۆلار بۆ كۆمپانیاكه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.

وته‌بێژى جێنراڵ مۆتۆرز راشیگه‌یاندوه‌: له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌ هه‌میشه‌ییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و 2300 كرێكاریش كه‌ به‌گرێبه‌ستى كاتى كارده‌كه‌ن به‌خۆویستى ده‌یانێرنه‌ ماڵه‌وه‌و 1500 كارمه‌ندى دیكه‌ش ده‌نێرنه‌ ماڵه‌وه‌.
ئا: س.م 
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure