نرخى دراوه‌كان به‌كاتی داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 02/02/2019‌ :: 1428‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی شوباتى 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و هاوكات به‌های تمه‌ن به‌رزبووه‌وه‌و لیره‌ش  دابه‌زی.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جۆرێك له‌ جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و گۆڕانكاريى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 119.800 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆش به‌ هه‌مان نرخ بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.800 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.800 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.140.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.104.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.130.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 520 لیره‌.
-    رۆژى پێنجشـــــەمـمـە: 100 دۆلار به‌ 516 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە