ئێران بە سەركەوتوویی موشەكێكی دوورهاوێژ تاقیدەكاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 02/02/2019‌ :: 211‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
تەلەڤزیۆنی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند: وڵاتەكەی تاقیكردنەوەیەكی بەسەركەوتوویی ئەنجامداوە بۆ هەڵدانی موشەكێكی تازەی كیشوەربڕ كە مەوداكەی زیاتر لە 1350 كیلۆمەترە.


ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران وتی: "موشەكە تازەكە ناوی حویزەیە و توانیویەتی بە وردی ئامانجەكەی بپێكێت".

حاتەمی وتی: "لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا موشەكەكە ئامادە دەبێت و لە بەرزاییەكی كەمدا دەفڕێت". 

ئەم راگەیاندنە هاوكاتە لەگەڵ 40هەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ئێران.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure