ئەو زانایەی توخمە كیمیایی و خەسڵەتەكانیانی دیاریكرد

هەواڵ / زانست :: 02/02/2019‌ :: 323‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ
كۆمەڵەی پاشایەتی بۆ كیمیا، زانا و داهێنەر و كیمیاگەری روسی (دیمیتری ئیڤانۆڤیچ میندیلێڤ)ی بە دامەزرێنەری خشتەی خولاوی توخمەكان (periodic table) داناوە.


واتا داهێنەری ئەو خشتەیەیە كە هەموو رەگەزە زانراوە كیماییەكانی بەگوێرەی پۆلێنبەندیی خۆیان تێدا رێكخراوە لە ئاڕاستەی چەپەوە بۆ ئاڕاستەی راست و لە سەریشەوە بۆ خوارەوە بەپێی ژمارەی ئەتۆمی (ناوەكی)یان. بۆ هەر پۆل/ریزێكی خشتە خولاوەكەیش ناوی خولانەوەكان دیاریكراون و ژمارە خولی هەر توخمێكیش ئاماژەیە بۆ بەرزترین ئاستی وزەی ئەلكترۆناتی ئەو توخمە خۆی.

ئەم خشتەیە زانیاریی زۆر گرنك و تایبەت بە بوارەكە دەدات بەدەستەوە، بێگومان بۆ شارەزا و پسپۆران و توێژەرانی خۆی، لەوانە: ژمارەی ئەتۆم/ناوكی كە ئاماژەیە بۆ ژمارەی پرۆتۆنەكانی توخمە كیمیاییەكە، هەروەها خەسڵەتە كیمیاییەكانی توخمەكە دیاریی دەكات. بۆ نموونە: گەردیلەكانی توخمی كاربۆن شەش پرۆتۆنن، بەڵام گەردیلەكانی هایدرۆجین تەنیا پرۆتۆنێكی هەیە. 

خشتەكە هەروەها هێما رەگەزە كیمیاییەكانیشی بە كورتكراوەیی تێدایە، لەوانە بۆ نموونە: O بۆ ئۆكسجین و C بۆ كاربۆن و ...هتد.    


داهێنەری ئەم خشتەیەی زانستی توخمە كیماییەكان، وەك ئاماژەمان پێدا، دیمیتری ئیڤانۆڤیچ میندیلێڤ-ە كە ساڵی 1834 لە ناوچەیەكی سیبیریای روسیا لەدایكبووە و زانستەكانی لە روسیا و ئەڵمانیا خوێندووە و تا ئاستی پرۆفیسۆریی رۆیشتووە. 

ئەم پرۆفیسۆرە لە 2/2/1907 لە سان پتروسبۆرگ كۆچی دواییكردووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure