وته‌بێژی یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 02/02/2019‌ :: 756‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وته‌بێژی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ڵپه‌ساردووه و ئاخۆ پارتی به‌بێ یه‌كێتی ده‌توانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.
 

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ( ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی شوباتی 2019) له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: لە چەند ئەکاونت و پەیجێکی تۆڕی کۆمەلایەتی ئینیستگرام ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی وته‌بێژی یەکێتی کۆبوونەوەکانمان ھەڵپەساردووە بابزانین فازڵ میرانی و پارتی دەتوانن بێ یەکێتی حکومەت پێکبھێنن.

له‌ به‌شێكی تری روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: به‌ ھەموو لایەکی رادەگەیەنین ئەو ھەواڵە راست نیە و ھەڵبەستراوە کە ھەندێک میدیای نابەرپرسیار بۆ چەواشەکردنی خەڵک و تێکدانی پەیوەندی لایەنەکان بلاویدەکەنەوە و ھەر کۆبوونەوە و لێدوانێک ھەبێ لە میدیای بینراو و بیستراوی رەسمی یەکێتی بڵاویدەکەینەوە و پێویست بە میدیای چەواشەکار و خۆڵەمێشی نیە.

ئه‌و روونكردنه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێش چه‌ند رۆژێك فازل میرانی له‌میانه‌ی چه‌ند لێدوانێكیدا چه‌ند قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كردبوو ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌ناو یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه‌. 

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure