روسیا فەوجێكی زیادە لەسەر سنوورەكانی ناتۆ بڵاودەكاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 02/02/2019‌ :: 114‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

روسیا هێزە سەربازییەكانی خۆی لە كالینینگراد زیاتر كرد كە لە خۆرئاوای وڵاتە و هاوسنوورە لەگەڵ ئەڵمانیادا.


بەپێی هەواڵێکی ئەنتەرفاکس: زیادكردنەكە بریتییە لە فەوجێك فڕۆكەی جەنگی وەكو كاردانەوەیەكە بۆ هەڵوێستی ناتۆ كە هێزە سەربازییەكانی خۆی لە ناوچەی بەڵتیك زیاتر كرد.

سەرچاوەیەكی ئاگادار وتی: "فەوجێكی تەواو لە فڕۆكەی جەنگی (سۆ- 27) و خراوەتە سەر كۆمەڵەی فڕۆكە دەریاییەكانی سەر بە كەشتیگەلی روسیا لە بەڵتیك".

ئەم پێكهاتە ئاسمانییە تازەیە پەیوەندی دەكات بە فەوجێك فڕۆكەی جەنگی بۆمبهاوێژ كە پێشتر دروستكراو و لە خۆرئاوای وڵات بڵاوكرایەوە.

لەیەكی ترەوە پێكهاتەی هێزی پیادەی كۆمەڵە هێزەكانی كالینینگراد فەوجێك تانكی بۆ زیاد كرا.

ساڵی رابوردوش كەنارەكانی دەریای بەڵتیك سیستمی مووشەكی بالیستی (ئەسكەندەر ئێم)ی بۆ رەوانەكرا.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure