هاتووچۆی سلێمانی فۆرمی راپرسی دابەش دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 03/02/2019‌ :: 347‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەمەبەستی وەرگرتنی رای هاووڵاتیان سەبارەت بەگۆڕینی ئاڕاستەی گۆڕینی هەندێک شەقام، هاتووچۆی سلێمانی فۆڕمی راپرسی دابەش دەکات.

نەقیب بەهمەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری رادیۆی ترافیک ( ئێف ئێم)ی هاتووچۆی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: تائێستا گۆڕینی ئاڕاستەی هەندێک شەقام بەباشی بەڕێوەدەچێت، هەڕوەها بەمەبەستی زانین رای هاووڵاتیان بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی ئەو شەقامانە، فۆرمێک لەو شوێنانە دابەش دەکەن و ئەو کەسانەی وەریدەگرن دەتوانن لەڕێگەی کارمەندانی هاتووچۆ لەسەنتەری شار بیگێڕنەوە.

لە دوێنێ تا ڕۆژی ٤-۲-۲۰۱۹ بەشێوەی تاقیکردنەوە گۆڕینی ئاڕاستەی هەندێک شەقام لەسلێمانی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure