شه‌پۆلێكى نوێى سه‌رماوسۆڵه‌ روو له‌ عێراق و هه‌رێم ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 01/02/2019‌ :: 20439‌ جار بینراوە
بەفر و سەرما

دواڕۆژ
پێشبینیكار و پسپۆڕێكى كه‌شناسى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشبینى ده‌كرێت له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 6ى شوبات، بارسته‌ هه‌وایه‌كى به‌هێز روو له‌ عێراق بكات و به‌هۆیه‌وه‌ پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زن.


سادق عه‌تیه‌، پسپۆڕى كه‌شناسى و پێشبینیكارى عێراق له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكرایكردووه‌،  بارسته‌هه‌وایه‌كى به‌هێز و سارد روو له‌ عێراق ده‌كات و نوسیویه‌تى " رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتووه‌ بارسته‌هه‌وایه‌ك له‌ ئه‌وروپا-وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشور دێت، له‌گه‌ڵ بارسته‌ هه‌وایه‌كى شێدار له‌ باکوری ده‌ریای سور یه‌كده‌گرن".

ئه‌و پێشبینیكاره‌ ئه‌وه‌ى رونكردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌م یه‌كگرتنه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ى كه‌شوهه‌وا ناجێگیر بێت، ئه‌مه‌ش له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌-وه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌ ئه‌نجامدا بارانى به‌خوڕ ده‌بارێت و هه‌وره‌بروسكه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت، له‌ چه‌ند شارێكى عێراق".

له‌باره‌ى به‌رده‌وامبوونى شه‌پۆله‌كه‌شه‌وه‌ ئه‌و پێشبینیكاره‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "شه‌پۆله‌كه‌ ماوه‌ى سێ  رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، سه‌ره‌تا ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و باكورى رۆژهه‌ڵاتى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، پاشان درێژده‌بێته‌ بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانى ترى عێراق".

دا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure