مه‌كسیك: بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕى 6.5 رویدا

هەواڵ / جیهان :: 01/02/2019‌ :: 15457‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌ك له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز باشورى مه‌كسیك-ى هه‌ژاند و سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئه‌و وڵاته‌ش بڵاویانكرده‌وه‌ "بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕى 6.5 پله‌ى رێكخته‌ر بووه‌".

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى مه‌كسیك "بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕى 6.5 پله‌ى رێكخته‌ر بووه‌ و له‌ ویلایه‌تى چێپاس-ى داوه‌ له‌ باشورى مه‌كسیك كه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ گواتیمالا، به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتیان ناچاربوون ماڵ و شوێنه‌كانیان به‌جێبهێڵن و روو له‌ شه‌قامه‌كان بكه‌ن".

هاوكات دامه‌زراوه‌ى توێژینه‌وه‌ و  بنكۆڵكارى جیۆلۆجى ئه‌مریكا له‌باره‌ى گوڕى بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ :"بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕى 6.5 پله‌ى رێخته‌ر بووه‌، به‌ ته‌واوه‌تى ناوچه‌ى تاپه‌چیولاى هه‌ژاندووه‌ كه‌ 20 كیلۆمه‌تر دوره‌ له‌ سه‌نته‌رى ویلایه‌تى چیپاس-ه‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure