وه‌زاره‌تى دارایی رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنى موچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 01/02/2019‌ :: 54518‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 
دەنگۆی ئامادەكردنی لیستی مووچە بە بێ پاشكەوت رەتدەكرێتەوە و سەرچاوەیەكیش له‌ وەزارەتی دارایی دەڵێت :"لیستی مووچە بۆ هەردوو مانگی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەمی 2018 بە پاشكەوت كراوی ئامادە دەكرێت".


لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەنگۆی ئامادەكردنی لیستی مووچە بەبێ پاشكەوت بڵاوكراوەتەوە كە گوایە "بانكەكان ئاگاداركراوەنەتەوە لیستی مووچە بەبێ پاشكەوت ئامادەبكەن".

له‌وباره‌یه‌وه‌ سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار لە دابەشكردنی لیستی مووچە له‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم تایبەت بۆ دواڕۆژ وتی :"هەموو ئەو دەنگۆیانە راستنین و لیستی مووچە بۆ هەردوو مانگی تشرینی دووەم و كانوونی یەكەم بە پاشكەوتكراوی ئامادەكراوە".

وتیشی :"پاشكەوتی مووچە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بووە، بۆیە تەنها بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت پاشكەوتی مووچە هەڵبوەشێنێتەوە".

سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی باسی لەوەشكرد "سەرچاوەی مووچە 317 ملیار دیناری بەغدا و 378 ملیار دیناری لەرێگەی فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆیە، بەشێك لە داهاتی ناوخۆ لەگەڵ 24 ملیار دیناری هاوپەیمانان كە راستەوخۆ دەدرێت بە وەزارەتی پێشمەرگە، لە ئێستاشدا مانگە 725 ملیار دینار بۆ مووچە پێویستە بە پاشكەوتكراوی بۆ لابردنی پاشكەوت وەزارەتی دارایی پێویستی 890 ملیار دینارە".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure