كه‌شوهه‌واى سبه‌ى شاره‌كانى هه‌رێم

هەواڵ / کوردستان :: 01/02/2019‌ :: 28793‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه‌شوهه‌واى سبه‌ى شه‌ممه‌ 2ى شوبات، شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ش سبه‌ى له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێم بارانده‌بارێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌ :"سبه‌ى ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینى بارانێكى سورك له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى پارێزگاكاندا، هه‌روه‌ها به‌فریش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بارێت".

هه‌ر به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم سبه‌ى به‌رزترین پله‌ى گه‌رما له‌ كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت كه‌ 14 پله‌ى سه‌دییه‌ و نزمترین پله‌ى گه‌رما-ش له‌ سلێمانى تۆمارده‌كرێت كه‌ 3 پله‌ى سه‌دییه‌.

 

دا: ئا.ح

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure