مسیر: هه‌ركه‌س بازرگانى به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ بكات له‌سێداره‌ ده‌درێت

هەواڵ / جیهان :: 01/02/2019‌ :: 160‌ جار بینراوە
ئەنجومەنى وەزیرانى میسر

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەنجومەنى وەزیرانى میسر، رەزامەندى لەسەر پرۆژەیاسایەك ده‌ربڕى تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان و رێکخستنى بەکارهێنان و بازرگانی پێکردنى له‌و وڵاته‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆیدا ئەنجومەنى وەزیرانى میسر، رەزامەندى لەسەر پرۆژە یاسایەك ده‌ربڕى سەبارەت بەراستکردنەوەى هەندێک لە بڕگەکانى یاساى ژمارە ١٨٢ى ساڵى ١٩٦٠ کە تایبەتە بە ماددە هۆشبەرەکان و رێکخستنى بەکارهێنان و بازرگانی پێکردنى.

لەوبارەیەوە ئەنجومەنى وەزیران میسر، لە بەیاننامەیەکیدا رایگه‌یاند  :"مەبەست لە راستکردنەوەى هەندێک لەو بڕگانە، چارەسەرکردنى کێشەى ماددە هۆشبەرەکانە بە هەموو جۆرەکانییەوە، بەتایبەتى ئەوانەى نەخراونەتە لیستى چاودێرى جیهانییەوە، کە سەرجەمیان مەترسین بۆ سەر ژیانى هاوڵاتیان و بەتایبەتى لاوانى وڵاتەکەمان".

دیارترین بڕگەى ئەو یاسایەش بریتین له‌وه‌ى، "هەرکەسێک بازرگانى بە هەر جۆرە ماددەیەکەوە بکات، کە زیان بە مێشک و جەستە و دەروون و هۆشى مرۆڤ بگەێنێت، بە سێدارەدان سزا دەدرێت".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure