سه‌رما 25 منداڵ ره‌قده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 01/02/2019‌ :: 133‌ جار بینراوە
كه‌شى سه‌رما و سۆڵه‌

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد: له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابووردوودا زیاتر له‌ 25 منداڵ و كۆرپه‌ی راگوێزراوی سووری له‌ ئۆردوگایه‌كی باكووری سووریادا گيانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌هۆی سه‌رما و سۆڵه‌وه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دوێنێ پێنجشەممە رایگه‌یاند  :"ئێستا بارودۆخه‌كه‌ بۆ 33 هه‌زار كه‌س له‌و راگوێزراوانه‌ بارودۆخێكی ترسناكه‌، چونكه‌ چادر و به‌تانی و ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه‌یان لانییه‌ و زۆربه‌یان ئاواره‌ی دێرەزورن كه‌ له‌ ئاكامی شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌وێوه‌ به‌ سه‌ڵته‌ زه‌لامی و به‌پێ هه‌ڵاتوون". 

رێكخراوه‌كه‌ ده‌شڵێت :"زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌ تازه‌ گه‌یشتوون به‌دخۆراك و ماندوون، چونكه‌ ساڵانێكی زۆر له‌ژێر حوكمی داعشدا بوون و رێگره‌ بیرۆكراسییه‌كان ناهێڵن یارمه‌تی و كۆمه‌كی مرۆییان پێ بگات".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure