سەركردەیەكی عەرەبی كەركوك دەبێتە راوێژکاری سەرۆک کۆمار

هەواڵ / عێراق :: 31/01/2019‌ :: 1075‌ جار بینراوە
لۆگۆی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئیسماعیل حەدیدی سەرکردەیەکی عەرەب لەکەرکوک بەڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت، پارتەکەشی دەستبەرداری دەبێت.


لەو بارەیەوە ئیسماعیل حەدیدی سەرکردەی عەرەبی کەرکوک ( ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی کانونی دووەم ) بەدواڕۆژی وت: "لەلایەن بەشێک لەسەرکردە عێراقییەکانەوە راسپێردراوم بۆ ئەوەی وەکو راوێژکار لەسەرۆکایەتی کۆمار کار بکەم و ئێمەیش قبوڵمان کرد".

وتیشی: "ئەو دەنگە نەشازانەی هەوڵی پەکخستنی پێشکەوتنەکانمان دەدات هێزمان پێدەبەخشن".

ئیسماعیل حەدیدی یەکێکبوو لەدامەزرێنەرانی بەرەی عەرەبی یەکگرتوو لەکەرکوک، پێشووتریش کاندیدی هاوپەیمانی نەسر بوو بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 2018ی عێراق.
ئێوارەی ئەمڕۆیش لەڕاگەیەنراوێکدا بەرەی عەرەبی یەکگرتوو رایگەیاند: لەکۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا بڕیاریانداوە بە دوورخستنەوەی ئیسماعیل حەدیدی لەبەرەکەیان بەهۆی دەرچوونی لەسیاسەتەکانی حزب.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure