هێزێكی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه نێوان خانه‌قین و سه‌عدییه
هەواڵ / کوردستان :: 31/01/2019 :: 1222 جار بینراوە
دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن
هێزێكی ئاسایشی گه‌رمیان ڕه‌وانه‌ی نزیك ناوچه‌ی كوباشی له‌نێوان خانه‌قین و سه‌عدییه ده‌كرێت كه پێش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بوو.
هاوكات هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان كار و چالاكییان له سنووری خانه‌قین چڕ تر ده‌كه‌نه‌وه بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له خانه‌قین كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به دواڕۆژی راگه‌یاند: ماوه‌ی دوو ڕۆژه هێزێكی ئاسایشی گه‌رمیان له خانه‌قینه‌وه چوونه‌ته پێشه‌وه بۆ نزیك ناوچه‌ی كوباشی له‌نێوان خانه‌قین و سه‌عدییه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كه‌م چوونه پێشه‌وه‌ی هێزێكی كورستانییه له سنووره‌كه‌دا له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
وتیشی: "هاوكات ماوه‌ی دوو ڕۆژه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان و هێزێكی زۆر له ئاسایشی گه‌رمیان چوونه‌ته خانه‌قین و سه‌رقاڵی كار‌و پلانن و چالاكییه‌كانیان له قه‌زاكه چڕ ده‌كه‌نه‌وه بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بارودۆخی ئه‌منی ئاڵۆز و خراپ بووه".
پێداچوونەوە: ئارام غەفور