دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێتی داوای لێكردووین رۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی بۆ كه‌ركوك و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی وه‌زیری داد كۆبینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وله‌ویاتی پارتی پێكهێنانی حكومه‌ته.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی كانوونی دووه‌م، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: یه‌كێتی له داوای له پارتی كردووه، رۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر پرسی ئاسایكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و دانانی پارێزگاری كه‌ركوك و وه‌زیری داد كۆبینه‌وه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو پارتی پێمانوایه ئەولەویاتی یه‌كه‌م ده‌بێت پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێت.
فازڵ میران، راشیگه‌یاند: دۆخی کەرکوک بەو شێوەیە ئاسایی نابێتەوە، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و رۆژانه هێزێکی لیوای ٦١ هێنراوەتە کەرکوک و لە بارەگای ئاسایشی پارتی جێگیرکراوە، كه‌واته ئێمه بگەڕێینەوە کوێ؟.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه به یه‌كێتیمان راگه‌یاندووه كه ده‌بێت سه‌ره‌تا حكومه‌ت پێكبێت، دواتر كێشه‌ی كه‌ركوك و وه‌زیری داد و پرسه‌كانی تری تایبه‌ت به دكتۆر به‌رهه‌م تاوتوێ ده‌كه‌ین.
ئه‌و وتانه‌ی فازڵ میرانی له‌میانه‌ی كۆڕێك بوو كه له هه‌ولێر بۆی رێكخرابوو.
پ: ک. س