به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 31/01/2019‌ :: 4692‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31 ی كانوونی دووه‌می 2019، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك به‌رزبوه‌وه‌ و هاوكات به‌های تمه‌ن و لیره‌ش  به‌رزبوونه‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 119.750 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 119.650 دینار بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.650 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.750 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.165.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.153.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.185.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 516 لیره‌.
-   دوێنى چوارشـــــەمـمـە: 100 دۆلار به‌ 521 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure