دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی رایده‌گه‌یه‌نێت: له بڕیاری خۆیان له‌باره‌ی بوونیان به ئۆپۆزسیۆن په‌شیمان نابنه‌وه و ده‌شڵێت: "پارتی داوای له حزبی شیوعی نه‌كردووه به‌شداری حكومه‌ت بكات".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی كانونی دووه‌می 2019 شاندی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستانی كرد و دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئەبو کاروان، ئەندامى مەکتەبى سیاسى حزبى شیوعى کوردستان لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حزبی شیوعی بڕیاریداوە ئۆپۆزسیۆن بێت و لەداهاتووش بەپێى بەرنامە و میکانزمى خۆیان وەک لایەنێکى ئۆپۆزسیۆن کاردەکەن.
وتیشى: "ئێمە حزبێکین بە بەرنامەى خۆمان کار دەکەین و کۆبونەوەى تریشمان لەگەڵ پارتى و لایەنەکانى تر دەبێت و ناشمانه‌وێ پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هیچ لایەنێک بپچڕێت و کۆبونەوەکەش کۆبونەوەیه‌كى راگۆڕینەوه‌بوو، هەموو ئەوانەى پەیوەندى بەهەرێمى کوردستان و دەوروبەر و عێراق و پێکهێنانى کابینەى حکومەت هەیە گفتوگۆیان لەسەر کراوە و پێویستە لایەنه سیاسیەکان پەیوەندیان هەبێت، راستە لە حکومەت ئۆپۆزسیۆن دەبین، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ وەک حزب پەیوەندى سیاسیمان نەبێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبی شیوعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بەهیچ شێوەیەک پارتى داواى لەحزبەکەى نەکردوە بۆ ئەوەى بەشدارى حكومه‌تی نوێی هه‌رێم بكات، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه پێشتر حزبی شیوعی بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی داوه.
پ: ک. س
|
16:29 (0 minutes ago)
|
|
|
|
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و حزبی شیوعی ئاشكرا كرا
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی رایده‌گه‌یه‌نێت: له بریاری خۆیان له‌باره‌ی بوونیان به ئۆپۆزسیۆن په‌شیمان نابنه‌وه‌و ده‌شڵێت: پارتی داوای له حزبی شیوعی نه‌كردووه به‌شداری حكومه‌ت بكات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 31ی كانونی دووه‌می2019 شاندی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی فازل میرانی سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستانی كرد‌و دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش
ئەبو کاروان، ئەندامى مەکتەبى سیاسى حزبى شیوعى کوردستان لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند حزبی شیوعی بڕیاریداوە ئۆپۆزسیۆن بێت و لەداهاتووش بەپێى بەرنامە و میکانزمى خۆیان وەک لایەنێکى ئۆپۆزسیۆن کاردەکەن.
وتیشى: "ئێمە حزبێکین بەبەرنامەى خۆمان کار دەکەین و کۆبونەوەى تریشمان لەگەڵ پارتى و لایەنەکانى تر دەبێت و ناشمانه‌وێ پەیوەندیەکانمان لەگەڵ هیچ لایەنێک بپچڕێت وکۆبونەوەکەش کۆبونەوەیه‌كى راگۆڕینەوه‌بوو، هەموو ئەوانەى پەیوەندى بەهەرێمى کوردستان و دەوروبەرو عێراق و پێکهێنانى کابینەى حکومەت هەیە گفتوگۆیان لەسەر کراوە و پێویستە لایەنه سیاسیەکان پەیوەندیان هەبێت، راستە لەحکومەت ئۆپۆزسیۆن دەبین، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ وەک حزب پەیوەندى سیاسیمان نەبێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبی شیوعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بەهیچ شێوەیەک پارتى داواى لەحزبەکەى نەکردوە بۆ ئەوەى بەشدارى حكومه‌تی تازه‌ی هه‌رێم بكات، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه پێشتر حزبی شیوعی بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونیداوه.