ترەمپ هێرش دەکاتە سەر دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی

هەواڵ / جیهان :: 31/01/2019‌ :: 184‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هێرشی کردە سەر دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی و بە خۆشباوەڕ و ساویلکە وسفیانی کرد، لەبەر ئەوەی وتویانە ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا.


لەوبارەیەوە ترەمپ لە توتێکیکدا نوسیویەتی: "پێم باشە دەزگای هەواڵگری دووبارە بچێتەوە خوێندنگا باشترە".

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لیژنەی هەوڵگری ئەمریکا لە دانیشتنێکیدا لە ئەنجومەنی پیران ئەوەیان خستەڕوو، کە ئەو قسانەی ترەمپ کردوویەتی سەبارەت بە نەمانی داعش لە سوریا و ڕازیکردنی کۆریای باکور کە دەستبەرداری چەکە ئۆتۆمییەکەی بێت، هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە ڕاستییەوە.

ئەوەشیان خستەڕوو کە ڕوسیا دەستوەردانی کردووە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦ تاکو ترەمپ ئەو پۆستە وەربگرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure