هه‌ولێر: 20 ده‌رمانخانه‌ داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 31/01/2019‌ :: 531‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
قایمقامی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 20 ده‌رمانخانه‌یان داخستووه‌ و بڕێكی زۆری ده‌رمانی بێ ستیكه‌ریشان ده‌ست به‌سه‌رداگرتووه‌.

 
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا پشكنینیان بۆ 28 ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگه‌ ئه‌نجامداوه‌ و له‌و رێژه‌یه‌ش 20 ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌ داخران.
 
وتیشی: "به‌تۆمه‌تی بازرگانی كردن به‌ ده‌رمانی قاچاخ كه‌سێك ده‌ستگیركراوه‌ له‌گه‌ڵ  بڕێکی زۆر دەرمانی قەدەغەکراو ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌. 
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە