ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و كۆمه‌ڵ ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستان :: 31/01/2019‌ :: 542‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
دواى كۆبوونه‌وه‌ی شادی پارتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئه‌میری كۆمه‌ڵ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشكراكرد.


عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتیدا تاوتوێی بارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌مان كرد.

وتيشی: "ئومێدمانوایه لایه‌نه‌كان له‌مه‌ودوا به‌رپرسانه‌تر پێكه‌وه‌ مامه‌ڵه‌بكه‌ین و ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان بكه‌ین".

ئه‌میری كۆمه‌ڵ باسی له‌وه‌شكرد: تێكدان هه‌میشه‌ خراپه‌، ئێمه‌ وه‌كوو كۆمه‌ڵ ده‌زانین پارتی مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه‌ له‌ خه‌باتدا و ئێستاش پێگه‌ی به‌رچاوی هه‌یه‌ و ده‌بێت به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، ئه‌م سه‌ردانه‌شیان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌.

عه‌لی باپیر وتیشی: "ئومێدمانوایه‌ هه‌رچی زووتره‌ كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌وانی تر چاره‌سه‌ربكه‌ین و چاوه‌ڕوانی و ئاواته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بهێننینه‌دی و كۆتایی به‌ گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری و بێسه‌روبه‌ری بهێنین كه‌ خه‌ڵك بێزارده‌كه‌ن".

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی وتی: "وه‌كوو پارتی پێمانوایه‌ ده‌بێت هه‌موان بیرله‌وه‌بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی دوێنێ نه‌مانكردووه‌، ئه‌مڕۆ بیكه‌ین، شت كراوه‌، به‌ڵام هه‌موو شتێك نه‌كراوه‌ و ده‌بێت بیكه‌ین".

میرانی وتیشی: "ده‌بێت له‌مڕۆوه‌ وه‌كوو هه‌موو حیزبه‌كان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئاسایش و بژێوی خه‌ڵكیش ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌یه‌".

باسیله‌وه‌شكرد: دوێنێ به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر كاك نێچیرڤان و كاك قوباد و تیمه‌كه‌ی بوو، ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر كاك مه‌سرور و تیكمه‌كه‌ی ده‌بێت.

له‌كۆتایی وته‌كانیدا ده‌ڵێت: "ئێمه‌ قه‌رزارى خه‌ڵكین و ده‌بێت نه‌هامه‌تییه‌كانیان نه‌هێڵین، له‌ كێشه‌كانیشدا راگه‌یاندن ده‌توانێ رۆڵی باش ببینێ".

داڕشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure