سه‌ركردایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵ: ده‌بێت حكومه‌تی داهاتوو جیاوازبێت له‌ كابینه‌كانی تر

هەواڵ / کوردستان :: 31/01/2019‌ :: 366‌ جار بینراوە
سەردانی وەفدی پارتی بۆ لای کۆمەڵی ئیسلامی

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدى پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتووی ئیسلامی و حزبی شیوعی بكات و له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كۆبوونه‌وه‌دان. 


شاندی پارتی پێكهاتوون له‌ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، هێمن هه‌ورامی، عه‌لی حوسێن و دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی.

شاندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان-يش پێكهاتوون له‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، عه‌بدولستار مه‌جید، رێبوار حه‌مه‌د ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و حه‌سه‌ن بابه‌كر، ئیبراهیم عه‌زیز و بیلال سلێمان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی.

عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ پارتی باس له‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوو ده‌كه‌ن گه‌ر به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ و داواكارییانه‌ی كۆمه‌ڵ دایناوه‌ كاری داهاتووی حكومه‌ت ئاوا بێت، ئه‌وكاته‌ كۆمه‌ڵ قسه‌ی خۆی ده‌كات. 

وتیشی: "ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه‌ له‌داهاتوو پێكده‌هێنرێت ده‌بێت جیاواز بێت له‌ كابینه‌كانی تر و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی بێت و گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر بكات". 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure