یەكگرتوو: سەردانی پارتی لە بڕیارەكەمان پەشیمانمان ناكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 30/01/2019‌ :: 257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بڕیارە سبەی پێنجشەممە 31ی كانوونی دووەم، وەفدێكی باڵای مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی هەردوو حزبی ئۆپۆزسیۆن (شیوعی و یەكگرتوو) بكات و بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت: "سەردانەكەی پارتی كاریگەری لەسەر بڕیارەكەمان نابێت".


لەبارەی ئامانجی سەردانەكە، محەمەد هاودیانی بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: بڕیارە كاتژمێر 11:30ی بەیانی پێنجشەممە شاندێكی باڵای پارتی سەردانی یەكگرتوو دەكات، بەڵام سەردانەكە هیچ كاریگەری لەسەر بڕیاری یەكگرتوو نابێت، چونكە یەكگرتوو بڕیاری خۆیداوە كە وەكو حزبێكی ئۆپۆزسیۆن كاردەكات و ئەو بڕیارەشمان بەهەموو لایەنەكان و كونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان راگەیاندووە.

هاوكات ئەبو كاروان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان بە دواڕۆژی وت: "تائێستا هۆكاری سەردانەكەی پارتی نازانین و دەبێت پارتی هۆكاری سەردانەكەمان پێبڵێت".

ئەبو كاروان، راشیگەیاند: حزبی شیوعی بڕیاری پێشوەختی داوە كە ئۆپۆزسیۆنین و بەشداری لە كابینەی نوێ‌ ناكەین، بۆیە نازانین ئەو سەردانە كاریگەری دەبێت یاخود نا؟.

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure