ژمارەیەك هونەرمەند و نووسەر خەڵاتكران

هەواڵ / که‌لتور :: 30/01/2019‌ :: 297‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكان لەشاری سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەك هونەرمەند و نووسەر.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكتێبخانەی گشتی سلێمانی بەئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لەبەرپرسان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان خەڵاتی بەخشییە هەریەك لە (هونەرمەند عەدنان كەریم، د.رێبوار سەعید، ئاشتی عوسمان دانش، یاسین قادر بەرزنجی، ژیان ئیبراهیم خەیات، ئەحمەد محەمەد شاعیر، شاهۆ عوسمان نووسەر).

نەوزاد جەلال، جێگری بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانە گشتییەكان بەدواڕۆژی راگەیاند، خەڵاتكردنی ئەو هونەرمەند و نووسەرانە بەرامبەر خزمەتكردنیانە بە هونەر و ئه‌ده‌بی كوردی و ئەمجارە پلانی وەزارەت ئەوەیە لەهەر شوێنێكی كوردستان ژمارەیەك هونەرمەند و كەسایەتی بۆ خەڵاتكردن دیاری بكەن، سەرەتاش لەشاری كۆیە دەستیان پێكردووە، پاشان بۆ شاری سلێمانی و دواتر بەرەەو ناوچەكانی دیكەش بەردەوام دەبن.    

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure