عومه‌رى سه‌ید عه‌لى له‌ ته‌مموزدا وازده‌هێنێت

هەواڵ / کوردستان :: 30/01/2019‌ :: 239‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ی بەشێك لە رۆژنامە كوردییەكان.


كوردستانى نوێ: 
- ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا كێشه‌ى زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانى كه‌ركوك تاوتوێ ده‌كرێت
- رێككه‌وتنى ئه‌مریكا - تالیبان، ماڵئاواییه‌ له‌ ستراتیژ؟
- ئه‌ڵمانیا سزاى به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند
 * ئه‌مریكا پێشوازى لێده‌كات و ئێرانیش ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕێت
- له‌ سلێمانى كارگه‌یه‌كى شیرینى داده‌خرێت
- ئاماره‌كانى كۆیلایه‌تى سه‌رده‌م مه‌ترسیداره‌
 *زیاتر له‌ 40 ملیۆن كه‌س وه‌ك كۆیله‌ به‌كارده‌هێنرێن
- ئاوى به‌نداوى دوكان زیاد ده‌كات
- ساڵۆنى كوردستانى نوێ .. كۆڕى بڵاوكردنه‌وه‌ى دووتوێى تایبه‌ت به‌ دیارده‌ى ساخته‌ هه‌واڵ به‌ڕێوه‌چوو
- 27 ژماره‌ى تاراوگه‌ له‌ به‌رگێكدا كه‌وته‌ به‌رده‌ستى خوێنه‌رانى

خه‌بات:
- موسڵ .. ژێرئاوكه‌وتنى ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌ك
- پڕۆژه‌یه‌ك بۆ لكاندنى هه‌رێمى سوننه‌ى عێراق به‌ ئوردن پێشكه‌ش ده‌كرێت
 *وێنه‌یه‌كى پڕۆژه‌كه‌ ئاراسته‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا ده‌كرێت
- زاڵماى خه‌لیلیزاد: ئه‌مریكا و تاڵیبان گه‌یشتوون به‌ ره‌شنووسێكى رێككه‌وتنى ئاشتى له‌ ئه‌فغانستان
- به‌نداڤا خنس مه‌ترسیا هه‌رفتنێ هه‌یه‌
- گه‌شتوگوزارى سۆران: زیانه‌كانى لافاو زۆربه‌یان به‌ر شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانى گه‌لى عه‌لى به‌گ كه‌وتوون
- هه‌ولێر .. 25 كۆگاى ده‌رمانى قه‌ده‌غه‌كراوى قڕكه‌رى زیان به‌خش داخران
- دیاربه‌كر .. ئه‌و كۆترانه‌ى هه‌مان نرخى ئوتومبێل و خانوویان هه‌یه‌ له‌ هۆتێلدا ده‌مێننه‌وه‌

ئاژانس:
- 200 كچ به‌ناوى ئێزدییه‌كانه‌وه‌ براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌
 *ئه‌ڵمانیا رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌
- هه‌وڵى زیندوكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى ده‌باشان ده‌درێت
* یه‌كێتیى: كارى جددیى له‌سه‌ر ده‌كرێت
 *گۆڕان: به‌نده‌كانى جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
- دوو سه‌ركرده‌ى داعش دۆسیه‌ى ئه‌منیى باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌گرنه‌ ده‌ست
 *هه‌ردووكیان براى راكان جبوورین
- ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئیداره‌یه‌كى هاوبه‌ش بۆ كه‌ركوك دروست بكا
 * دوو لیژنه‌ى سه‌ربازى له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێك ده‌هێندرێن
- وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار: په‌یوه‌ندیى سه‌رۆك كۆمار و فراكسیۆنى پارتى و وه‌زیره‌كانى ئاساییه‌
- گۆڕان جارێكى تر هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانى دواده‌خات
- ره‌یان كلدانى به‌رپرسى بزووتنه‌وه‌ى بابلیوون بۆ ئاژانس: رۆڵى حزبه‌ مه‌سیحییه‌كان له‌ هه‌ولێر لاوازه‌
 * هیوادارین حزبه‌ مه‌سیحییه‌كان له‌ هه‌رێم پاشكۆى حزبى تر نه‌بن
- رۆژئاواى كوردستان پڕۆژه‌یه‌ك ده‌داته‌ روسیا
 * سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و ئایینده‌ى ناوچه‌ كوردییه‌كانه‌

هاوڵاتى:
- عومه‌رى سه‌ید عه‌لى له‌ ته‌مموزدا وازده‌هێنێت
- وه‌زاره‌تى كاره‌با: ئامانجمانه‌ تا هاوین 24 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین
- هه‌ولێر ئه‌نقه‌ره‌ (خۆشحاڵ) ده‌كات
 * حكومه‌تى هه‌رێم سوپاسى توركیا به‌ده‌ست ده‌هێنێت دواى ده‌ستگیركردنى ده‌یان خۆپیشانده‌رى تووڕه‌ و یاخى شیلادزێ
- مافیاى كورد و ئه‌فغانى سنوورى نێوان فڕه‌نسا و بریتانیا كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
- له‌ فیستیڤاڵى (سى كه‌ى ئێف) فیلمى (پێكه‌نین و بیرچوونه‌وه‌) بووه‌ براوه‌ى سێ خه‌ڵات

هه‌ولێر:
- له‌ وه‌رزى زستان زۆرترین خواست له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه‌
 * به‌هۆى زیادبوونى گازى سروشتى به‌شێكى زۆر له‌ كێشه‌كانى كاره‌با له‌ هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
- ره‌نگه‌ دواى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان توركیا بچێته‌ ناو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه‌

وشه‌:
- كابینه‌ى نوێ حكومه‌تێكى عه‌لمانى ده‌بێت
 * حكومه‌تى خزمه‌تگوزارى ده‌توانێ ئیسلامییه‌كان لاوازتر بكات
- گۆڕان و پارتى ته‌واوى وه‌زیره‌كانیان ده‌گۆڕن و یه‌كێتى هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه‌
- گۆڕان دواى پێكهێنانى حكومه‌ت خۆى نوێ ده‌كاته‌وه‌
- گه‌راجێكى ئوتومبێل پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى ئیسكانى راگرت
- خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ ته‌نگى به‌ زانكۆ ناحكومییه‌كانى كوردستان هه‌ڵچنیوه‌
- مه‌یخۆرانى هه‌ولێر كێشه‌یان هه‌یه‌
 * به‌هۆى خراپى كوالێتیى مه‌ى و راكه‌ڕاكى پۆلیس به‌دوایاندا جه‌ویان تێكچووه‌
- له‌ هه‌ولێر چوار تۆمه‌تبارى كوشتن پێنج مانگه‌ نه‌گیراون

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure