نرخى دراوه‌كان به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 30/01/2019‌ :: 1585‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 30ی کانونی دووەمی 2019 له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانى دراودا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و 100 دۆلار بە 119 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ به‌های دۆلار جۆرێك له‌ جێگیریی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100دۆلار به‌ 119 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ هه‌مان نرخ بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 700 دینار. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 500 دینار. 
100 پاوه‌ن بە 156 هەزار دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 500 دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینار بوو.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 700 دینار. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار دینار. 
100 پاوه‌ن بە 158 هەزار دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 250 دینار بوو.
100 لیرە بە 23 هەزار دینار بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure