ئەمریکا تۆپهاوێژێکی پێشکەوتوو دروستدەکات

هەواڵ / جیهان :: 30/01/2019‌ :: 206‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمریکا دەیەوێت ئومێدی سەربازی خۆی بژێنێتەوە، بەتایبەت دوای گەیشتنی راپۆرتەکان دەربارەی پێشکەوتنی بەردەوامی روسیا لە بواری چەکدا کە لەئێستادا پێش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان کەوتووە.


پێگەی گڵۆباڵ تایمزی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە: ئەمریکا لەئێستادا خەریکی پێشخستنی تۆپهاوێژێکی پێشکەوتووە کە دەتوانێت لەدووری 1600 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانی بپێکێت.

پێگەکە زانیارییەکانی لە وتەکانی مارک ئیسپەر، وەزیری هێزە وشکانییەکان لە سوپای ئەمریکاوە وەرگرتوە کە وتویەتی: "سوپای ئەمریکا خەریکی پێشخستنی تۆپهاوێژێکە کە دەتوانێت لە دووری 1000 تا 1600 کیلۆمەتر ئامانجەکانی بپێکێت".

بەپێی وتەی شارەزایانی سەربازی چین، دوورترین مەودا کە تۆپهاوێژێک بیبڕێت نزیکەی 100 میلە کە دەکاتە 160 کیلۆمەتر، بەڵآم سوپای ئەمریکا تۆپهاوێژی کەهرۆموگناتیسی هەیە و پێشیخستووە کە دەتوانێت لە دووری 300 میل واتا 480 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانی بپێکێت.

دەربارەی ئەو تۆپهاوێژە نوێیە، شارەزایان پێیانوایە کە نزیکە لە موشەکی بالیستی مەودا مامناوەند، ئەمریکاش دەیەوێت موشەکەکە بە تۆپهاوێژ ناوبنێت، وەک خۆدزینەوەیەک لە پەیماننامەی موشەکی مامناوەند و دوور مەودا کە لەگەڵ روسیا واژۆیکردووە.

بەپێی پەیماننامەکە، كە ساڵی 1987 لەنێوان روسیا و ئەمریکادا واژۆکراوە، دەبێت هەردوو وڵات دەستبەرداری موشەکە مامناوەند و دوورمەوداکان بن، پەیماننامەکەش لە واشنتن لەلایەن رۆناڵد ریگان، سەرۆکی ئەمریکا و میخائیل گۆرباشۆف، سەرکردەی سۆڤیەت واژۆکراوە و هەردوو وڵات پەیمانیانداوە کە موشەکی بالیستی و باڵدار یان مامناوەند دروستنەکەن و سەرجەم ئەو سیستمە موشەکییانە لەناوببەن کە مەوداکانیان لەنێوان 1000 تا 5500 کیلۆمەتردایە.
 
ئا: چ. ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure