دوای ده‌ركه‌وتنی رووناكیی گوماناوی زه‌وی رۆده‌چێت

هەواڵ / جیهان :: 29/01/2019‌ :: 58‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
هه‌فته‌ی رابردوو دانیشتوانی ناوچه‌ی لاهابرا له‌ لۆس ئه‌نجلۆس باسیان له‌وه‌كرد كه‌ له‌ به‌رزیی 6-24 مه‌تر له‌ ئاستی ماڵه‌كانیانه‌وه‌ رووناكییه‌كی زۆریان بینیوه‌. 


زۆرێك له‌ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ بینینی رووناكییه‌كه‌دا چه‌ند ده‌نگێكیشیان بیستووه‌ و هه‌ندێك له‌ شایه‌تحاڵه‌كان وتوویانه‌ ده‌نگه‌كه‌ له‌ ده‌نگی بومه‌له‌رزه‌ چووه‌. 

دوای بینینی رووناكی و بیستنی ده‌نگه‌كه‌، بینیویانه‌ زه‌وییه‌كه‌ رۆچووه‌.

سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ ده‌ڵێت په‌نجا ساڵه‌ له‌وێ ده‌ژی و هه‌رگیز شتی له‌و جۆره‌ی نه‌بینیوه‌. 

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه‌دا له‌ گوندێك له‌ وڵاتی چیلی زه‌وی رۆچووه‌ و خانوویه‌ك و 9 ئاژه‌ڵی قووتداوه‌. 

گومانكاره‌كان ده‌ڵێن كاتێك رووناكی و ده‌نگ پێكه‌وه‌ هه‌بن، دیمه‌نی فیلمی (شه‌ڕی جیهانه‌كان)یان بیرده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ تیایدا بوونه‌وه‌ره‌ نه‌ناسراوه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن زه‌وی داگیربكه‌ن. 

به‌گوێره‌ی ئه‌و فیلمه‌، رۆچوونه‌كانی زه‌وی له‌و شوێنانه‌دا رووده‌ده‌ن كه‌ ملیۆنان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌شتیی ئاسمانیی نێژراون. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure