ڤه‌نزویلا: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ گوایدو قه‌ده‌غه‌كرا و پاره‌كانيشى بلۆككرا

هەواڵ / جیهان :: 30/01/2019‌ :: 272‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دواكارى گشتى ڤه‌نزویلا داواى له‌ دادگاى باڵا كرد رێگه‌بگرێت له‌ چونى خوان گوایدو، بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كه‌ خۆى وه‌ك سه‌رۆكى كاتى وڵات ناساند، پاره‌كانیشى بلۆك بكرێت.

تاریق وه‌لیم، جێگرى داواكارى گشتى ڤه‌نزویلا، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانى مادۆرو ناسراوه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا كه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 29ى كانوونى دووه‌م به‌رێوه‌چوو رایگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تاییان ده‌ستپێكردوه‌ و چه‌ند رێوشوێنێكیشیان به‌رامبه‌ر گوایدو ده‌كه‌ن له‌ناویاندا رێگریكردن له‌ گوایدو كه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له‌گه‌ڵ بلۆككردنى پاره‌كانى له‌ بانك.

هه‌فته‌ى رابردوو خوان گوایدو، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ڤه‌نزویلا خۆى وه‌ك سه‌رۆكى كاتى وڵات ناساند و ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌وروپا پشتگیرییانكرد و چه‌ند وڵاتێكیش وه‌ك ئێران و توركیا و روسیا دژى گواید بوون و پاڵپشتى له‌ مادۆرو ده‌كه‌ن. 

ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure