عەبدولمەهدی: پلانێکی سەرتاسەریمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ى کارەبا

هەواڵ / عێراق :: 29/01/2019‌ :: 456‌ جار بینراوە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: پلانێکی سەرتاسەریمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیاندا و دەشڵێت: "باران و لافاو تائێستا هیچ زیانێکی نەبووە".


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ى كانونى دووه‌مى 2019 لە کۆنگرەی هەفتانەی خۆیدا رایگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەکان چاودێری بابەتی بارانبارین و لافاوەکان دەکەن و تائێستا هیچ زیانێکی گەورە تۆمارنەکراوە.

عەبدولمەهدی وتیشی: "پلانێکی سەرتاسەریمان هەیە بۆ چارەسەرکردن و پێداچوونەوەی چۆنێتی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا، فەرمانێکش دەرکراوە بۆ دروستکردنی لیژنەیەکی باڵا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی".

باسی لەوەشکرد: هەوڵەکانمان خستۆتەگەڕ بۆ ئەوەی ئابوری عێراق رزگاربکەین لەوەی پشت بە نەوت ببەستێت وەکو تاکە سەرچاوەی دارایی.

هاوکات نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە: بڕیاردراوە بە گەڕاندنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ کەسایەتییە سیاسی و حیزبیییەکان تەرخانکراوە بۆ حکومەت و دەڵێت: "ئەگەر لەماوەی سێ مانگدا ئۆتۆمبێلەکان نەگێڕنەوە رێوشوێنی یاسایی دژیان دەگیرێتەبەر".

ئا: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure