"پاڵێوراوى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ و گاڵته‌جارى"
سیمای كێبڕكێی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی جەزائیره‌

هەواڵ / جیهان :: 29/01/2019‌ :: 250‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
واق وڕمان و جۆرێك لە گاڵتەجاڕی سیمای هەفتەی یەكەمی كێبڕكێی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی جەزائیرە كە بڕیاروایە 18ی مانگی نیسانی داهاتوو ئەنجامبدرێت.


سەرچاوەكان دەڵێن لە ریزی پێشەوەی پاڵێوراوەكاندا كۆمەڵێك كاندید هەن كە سەیر و سەمەرەن.

زیاتر لە 100 كەس هەتا دوو رۆژ لەمەوبەر خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە كە لە ساڵی 1999ەوە عەبدولعەزیز بوتەفلیقە بەڕێوەیدەبات و تائێستا دیارنییە كە ئاخۆ خۆی بۆ خوولی پێنجەم كاندیدە دەكاتەوە یان نا.

بەپێی یاساكانی جەزائیر بوتەفلیقە تەنیا 30 رۆژی ماوە هەڵوێستی خۆی یەكلایی بكاتەوە، له‌كاتێكدا ناوبراو بەوە ناسراوە كە لە دوایین چركەدا بڕیاری خۆی رادەگەیەنێت.

چاودێران دەڵێن: ئەگەر بوتەفلیقە خۆی كاندیدبكات ئەوا بەكۆی دەنگ سەركەوتن بەدەستدەهێنێت، چونكە گەورەترین حیزب و رێكخراوەكانی وڵات پشتیوانی لێدەكەن.

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی جەزائیر چەند رۆژێكە پڕبوون لە هەڵوێست و لێدوانی نامۆی پاڵێوراوان كە هاووڵاتیانیان تووشی سەرسوڕمان كردووە و زوربەیان خەڵكی نەناسراون.

یەكێك لە كاندیدەكان دەڵێت: جەزائیر دڵی جیهانە و من وایلێدەكەم لە ئەمریكا بەهێزتر بێت، ئەو كاندیدە ئەندازیارە و پڕۆژەیەكی هەیە بۆ دروستكردنی جۆرە فڕۆكەیەك كە باڵەكەی پێكهاتبێ‌ لە قوڕ.
 
یەكێكی تریشیان بە بەرچاوی كامێراوە دەڵێت: من فەرماندەی گشتی هێزەكانی جیهانم.

یەكێكی تریشیان دەڵێت: ئەگەر سەركەوتن بەدەستبهێنم هەموو گەلی جەزائیر دەعوت دەكەم.

پ: پەری



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure