گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى قوتابخانه‌یه‌ك ده‌نگدانه‌وه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 29/01/2019‌ :: 1346‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى قوتابخانه‌یه‌كى شارى به‌سره‌ى باشورى عێراق هه‌رایه‌كى گه‌وره‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ناوه‌ته‌وه‌.


ڤیدیۆكه‌ كۆمه‌ڵێك كچه‌ خوێندكار نیشان ده‌دات كه‌ له‌ پۆلێكدا تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن پڕبووه‌ له‌ ئاوى باران.

شارى به‌سره‌ ده‌مێكه‌ به‌ده‌ست داته‌پینى ژێرخانى خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و له‌ چه‌ند مانگى رابوردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشاندانى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار و قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى.

ئه‌م دۆخه‌ى پارێزگاى به‌سره‌ له‌كاتێكدایه‌ شاره‌كه‌ به‌نده‌رى سه‌ره‌كى عێراقه‌ و تاقه‌ رێگه‌ى ده‌ریایى وڵاته‌ و ناوه‌ندى پیشه‌سازى نه‌وته‌ و دوو له‌سه‌ر سێى یه‌ده‌گى نه‌وتى عێراقى تێدایه‌ جگه‌ له‌ چه‌ند كێڵگه‌یه‌كى گرنگى گازى سروشتى.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure