كه‌مترین گه‌نده‌ڵى له‌كوێیه‌؟

هەواڵ / جیهان :: 29/01/2019‌ :: 192‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
راپرسییه‌كى رێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ ئه‌مڕۆ سێشەممە ئه‌نجامه‌كه‌ى بڵاوكرایه‌وه‌ ئاشكرايكرد دانیمارك و نیوزله‌ندا له‌ ریزى پێشه‌وه‌ى وڵاته‌ هه‌ره‌ پاكه‌كانى جیهانن له‌ڕووى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌.


له‌و راپرسیه‌دا دانیمارك 88 خاڵ و نیوزله‌ندا 87 خاڵى به‌ده‌ست هێناوه‌ و ئه‌گه‌ر وڵاتێك 100 خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت واته‌ به‌ ته‌واوه‌تى هیچ جۆره‌ گه‌نده‌ڵییه‌كى تێدا نییه‌.

پله‌ى سێیه‌م به‌ر فینله‌ندا و سه‌نگافوره‌ و سوید و سویسرا كه‌وت كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان 85 خاڵى به‌ده‌ست هێناوه‌.

له‌ پله‌ى چواره‌مدا نه‌رویج 84 خاڵى هێناوه‌ و دواى ئه‌و هۆڵه‌ندا به‌ 82 خاڵ بووه‌ته‌ پێنجه‌م.

رێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت له‌ سێ به‌ش دوو به‌شى وڵاتانى جیهان كه‌متر له‌ 50 خاڵیان به‌ده‌ست هێناوه‌ و ته‌نیا 20 وڵات توانیویانه‌ له‌ 7 ساڵى رابوردوودا ئاستى خۆیان له‌ڕووى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ باشتربكه‌ن.

هه‌ر به‌پێى ئه‌م راپرسییه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ 4 خاڵ داویه‌تییه‌ دواوه‌ و له‌م راپرسییه‌دا 71 خاڵى تۆماركردووه‌ به‌مه‌ش ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ى لیستى 20 وڵاته‌ پاكه‌كانى جیهان له‌ڕووى گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ كه‌ ساڵى 2011 ئه‌و یه‌كێكیان بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە