راپۆرتێكی نێودەوڵەتی: 56 ملیۆن كەس لە جیهاندا پێویستیان بە خۆراكە

هەواڵ / جیهان :: 29/01/2019‌ :: 161‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند لە ناوچە نائارامەكانی جیهاندا 56 ملیۆن كەس بەپەلە پێویستیان بە یارمەتی خۆراكی هەیە و لە 8 دەوڵەتدا بەهۆی شەڕ و ناكۆكییەوە كەمی خۆراك بووەتە هەڕەشەیەكی گەورە لەسەر دانیشتووان.


راپۆرتەكە كە بەرنامەی خۆراكی جیهانی (فاو) بڵاویكردەوە دەڵێت: بارودۆخەكە لە ئەفغانستان و ئەفریقیای ناوەڕاست و كۆنگۆی دیموكراتی و باشووری سوودان و یەمەندا زۆر خراپە، بەڵام سۆماڵ و سوریا و ناوچەكانی دەوروبەری دەریاچەی (چاد) بەهۆی چاكبوونی لایەنی ئاسایشەوە حاڵیان باشترە.

راپۆرتەكە دەڵێت: توندوتیژی لەسەر كارمەندانی رێكخراوە مرۆییەكانیش زیادیكردووە و ساڵی رابردوو چەند حاڵەتێكی دەستدرێژی بۆ سەر ئەو كارمەندانە لە زۆر شوێن تۆماركراون.

راپۆرتەكەی فاو دەڵێت حاڵی حازر یەمەن گەورەترین قەیرانی مرۆڤایەتی بەخۆیەوە دەبینێت.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure