په‌كین بۆ واشنتن: واز له‌ ته‌نگپێهه‌ڵچنینی كۆمپانیا چینیه‌كان بهێنه‌

هەواڵ / ئابوری :: 29/01/2019‌ :: 175‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چین داوا له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات وازبهێنێت له‌ "سه‌ركوتكردنى ناڕه‌وا"ى كۆمپانیا چینیه‌كان، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تۆمه‌ته‌كانى سه‌ر كۆمپانیاى هواوى چینى.


دوێنێ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا كۆمپانیاى هواوى تۆمه‌تباركرد به‌ دزینى نهێنى بازرگانى و پلانگێرى.

له‌ سكاڵایه‌كدا كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 10 تۆمه‌ت و ئاڕاسته‌ى هواوى كراوه‌، به‌تۆمه‌تى دزینى نهێنى بازرگانى كۆمپانیایه‌كى په‌یوه‌ندیكردنى "تى مۆبایل یو ئێس ئه‌ى" له‌ بیلفیو له‌ واشنتن له‌ نێوان ساڵانى 2012 بۆ 2014.

وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئه‌وكات كه‌ كۆمپانیاى "تى مۆبیل" سكاڵاى دژى تۆماركردوه‌، هواوى كۆسپى له‌ به‌رده‌م دادگا دروستكردوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى كردوه‌.

له‌ سكاڵایه‌كى دیكه‌شدا كه‌ له‌ نیویۆرك پێشكه‌شكراوه‌ 13 تۆمه‌تى تێدایه‌، ناوى "مینج وان چو" به‌رپرسى دارایی كۆمپانیاى هواوى هاتووه‌، كه‌ كچى دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى هواوى چینیه‌.

مینج و چه‌ند پرسێكى دیك ناویان هاتووه‌ به‌ تۆمه‌تى فێڵكردن له‌ بانك و چه‌ند تۆمه‌تێكى دیكه‌ په‌یوه‌ست به‌ پێشێلكاری سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران.

ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure